زانایان خەریکی دووبارە دروستکردنەوەی سەری مێرویەکن کە لە ئێستادا لە ناوچووە و زیاتر لە 2.7 مەتر درێژ بووە و دەیان قاچی هەبووە، دەیانەوێت لەم ڕێیەوە بزانن سەری ئەو مێرووە گەورەیە چۆن بووە. ئەوەش لەبەرئەوەی کە پاشماوەی ئەم مێرووانە کە دەدۆزرێنەوە و بە بەرد بوون سەریان نەماوە چونکە تواونەتەوە، کاتێک گەورەتر بوون سەریان لە لاشەیانەوە هاتووەتە دەرەوە، ئەم جۆرە مێروەیە کێشیان 50 کیلۆگرام بووە. ئێستا، زانایان توێژینەوەیان لە بەردبووی ئەم مێروەیە کردووە کە لاشەی تەواوە و بە باشی ماوەتەوە. بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە ڕۆژی چوارشەممە لە Science Advances بڵاوکراوەتەوە، سەری ئەم مێروە زەبەلاحە هاوشێوەی گڵۆپێکی خولاوە بووە و دوو ئانتێنی کورتی شێوە زەنگی پێوە بووە و دوو چاوی قرژاڵی هەبووە و دەمی هەتا ڕادەیەک بچووک بووە بۆ وردکردنی گەڵا و توێکڵی دار گونجاو بووە. ئەم جۆری حەشەرەیە لە خێزانی ئارثرۆپلویرا بووە، ئەم حەشەرەیە ئارثرۆپۆدۆس بووە، گروپەکە قرژاڵ و جاڵجاڵۆکە و مێرووەکان دەگرێتەوە، بەڵام هەندێکییان زۆر زۆر گەورەتر بوون، ئەمەش کە توێژینەوەی لەسەر دەکرێت تێکەڵ بووە. نوسەری هاوبەشی توێژینەوەکە میکایل لێرتییەر لە زانکۆی کلۆد بێرنارد لیۆن لە فەڕەنسا وتی " بۆمان دەرکەوت کە حەشەرەکە لاشەی هەزارپێی هەبووە بەڵام سەری شەهمار بووە." ئەمە ڕەنگە گەورەترین جۆری ئارثرۆپۆلیورا بووبێت کە تاوەکو ئێستا ژیا بێت، بەڵام هێشتا مشتومڕێک لەسەر ئەوە هەیە. ڕەنگە نزیک بێت لە دووەمی دووپشکی دەریاوە کە گەورەترین بووە. لە ساڵی 1800 ەکانەوە زانایان لە ئەوروپا و ئەمەریکای باکوور پارچە و شوێپێی حەشەرە گەورەکان کۆدەکەنەوە. جەیمس لامسیدێڵ لە زانکۆی وێست ڤێرجینیا دەڵێت " ویستوومانە بزانین سەری ئەم ئاژەڵە چۆن بووە بۆ ماوەیەکی زۆر." بۆ دروستکردنی شێوازێکی سەری حەشەرەکە، زانایان سەرەتا تیشکی سی تییان بەکارهێناوە بۆ توێژینەوە لە بە بەردبووی حەشەرەکە کە تێکەڵی بەردەکان بووە و لە کێڵگەیەکی خەڵوز لە ساڵەکانی هەشتاکاندا لە فەڕەنسا دۆزراوەتەوە. لامسدێڵ وتی ئەم تەکنیکە ڕێگەی پێداون " وردەکارییە شاراوەکانی وەکو پارچەی بچووکی سەری حەشەرەکە بدۆزنەوە کە هێشتا تێکەڵی بەردەکە بووە، بەبێ ئەوەی بەردەکە تێک بدەن." وتی " کاتێک بەردەکە دەبڕیت، نازانیت چی بەشێکی ئەو بە بەردبووە ناسکە ڕەنگە بڕابێت یان زیانی پێگەیشتبێت." سەرچاوە/ AP