فیدان دەڵێت تورکیا ئامادەیە بۆ بونیادنانی پەیوەندی لەگەڵ ئەمەریکادا

دوایین نوێکردنەوە 2024-11-11 21:35:20 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی میلیەت دەڵێت " پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمەریکا مێژوویەکی قووڵییان هەیە. گفتوگۆیەکی ئاست بەرز هەیە کە لە پەیوەندی هاوپەیمانی نێوان دوو وڵاتەکەوە سەرچاوەی گرتووە، ئیتر گرنگ نیە کێ لە دەسەڵاتدا بووبێت." فیدان وتی میکانیزمە ستراتیژیییەکەی نێوان دوو وڵاتەکەی هاوپەیمانی ناتۆدا کە مەبەست لێی مامەڵەکردنە لەگەڵ پرسەکانی نێوان دوو وڵاتەکەدا، بەردەوام دەبێت. وتیشی " ئەم دڵسۆزییە بە ڕوونی ڕەنگدانەوەی هەبووە لە گفتوگۆکانی نێوان دوو سەرکردەکەدا." فیدان تیشکی خستەسەر لەیەکچوونی نێوان سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ، ئاماژەی بە پەیوەندییە تەلەفونییەکەی نێوانییانیدا دەستبەجێ دوای سەرکەوتنی ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا. فیدان ئەوەشی خستەڕوو " پرسەکانمان پێویستە بە شێوەیەکی بونیادنەرانە و هاریکارییانە و ورد مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت. ئێمە ئامادەین بۆ ئەمە." وتیشی " باوەڕم وایە بەڕێوبەرایەتییە نوێیەکەی ئەمەریکاش ئامادەیە بۆ ئەمە." لە 8 ی مانگی یانزەدا ئەردۆغان وتی گفتوگۆیەکی " بەربژێری " لەگەڵ ترامپدا ئەنجام داوە. ئەردۆغان وتی " لە ماوەی گفتوگۆکەدا ئەوان لە ئێوارەخوانێکی خێزانیدا بوون و ئیلۆن مەسک و کوڕەکەشی لەوێ بوون. باسمان لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان و پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمەریکا کرد." وتی " ئەو قسەی باشی سەبارەت بە تورکیا کرد. بانگهێشتم کردووە بۆ وڵاتەکەمان. هیوادارم بێت و بتوانین هاریکارییەکەی نێوانمان بە شێوەیەکی جیاوازتر لە ڕابردوو پتەوتر بکەین." سەرچاوە: hurriyetdailynews