یاریگا – ئێمباپێ بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی نێرگەلە هاندەرانی ریال مەدریدی تووڕە کردووە، ئەم وێنەیەی هێرشبەرە فەڕەنسییەکە بە بێڕێزی لێکدەدەنەوە. دوای ئەوەی کیلیان ئێمباپێ وێنەیەکی خۆی و ئەشرەف حەکیمی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە، کاتێک یاریی پلەیستەیشن دەکەن لە باگراوەندییان وێنەی نێرگەلەیەکی بچووک دەرکەوتووە، ئەم وێنەیەی هاندەرانی ریال مەدریدی تووڕە کردووە و بووەتە قسەوباسی میدیاکانی ئیسپانیا. تۆڕی وەرزشی …