سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی رۆژی سەرکەوتن لە ڤلادیمێر پوتن دەکات

دوایین نوێکردنەوە 2020-05-09 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info-  بە نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعوود بارزانی، هێمن هەورامی سەردانی کونسوڵخانەی گشتی رووسیای فیدڕاڵی لە هەولێر کرد و پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی رۆژی سەرکەوتنی رووسیای ئاراستەی ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا و میخایل میشوستینی سەرۆک وەزیران و سێرگی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی رووسیا کرد، بەبۆنەی ساڵگەردی سەرکەوتنی یەکێتی سۆڤیەت و هاوپەیمانان بەسەر هیتلەر و نازییەکان.

هەرلەدیدارەکە، دیدگا و بۆچوونی سەرۆک بارزانی لەبارەی دواین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە خرایە ڕوو، تاوتوێ و گەنگەشەی لەبارەوە کرا.