مەسرور بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم بڵاوکردەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-05-09 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی تێپەڕبوونی 75 ساڵ بەسەر شکستی نازییەکانی ئەڵمانیا و کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

مەسرور بارزانی لە تویتێکدا نووسیویەتی، لەم رۆژەدا، رێز لەو ژن و پیاوانە دەنێم کە رێڕەوی سەدەی رابردوویان گۆڕی.

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت هاتووە، قوربانییەکان و هەوڵدانی نەتەوە جیاوازەکان بۆ ئەنجامدانی خەباتێکی هاوبەش کە خاوەنی جیاوازی خۆیان بوون، هەرگیز لەبیر ناکرێت.