سبەی تونێلی گوزەلدەرە دەکرێتەوە کە لە مەودای نێوان وان-هەکاری کەمدەکاتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2024-11-14 15:01:06 - سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵو

وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو: "بەهۆی ئەو تونێلەوە مەودای نێوان ئەو دوو شارە یەک کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە. ڕێگاکە کە ٣٢ پێچی تێدایە و بە ٤٠ خولەک دەبڕدرێت، لە سایەی ئەم تونێلەوە ماوەکەی کەمدەبێتەوە بۆ شەش خولەک".