یاریگا – کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەو گۆڵەی لە یاریی پۆرتوگاڵ و پۆڵەندا لە نەیشنزلیگ تۆماریکرد، ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 910 گۆڵ و حەفت ریکۆردی دیکەی شکاند. لەو یارییەی پۆرتوگاڵ 5-1 بردیەوە و بلیتێکی قۆناخی چارەکی کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپای بەدەستهێنا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ دووانەی کرد، کە گۆڵێکی بە لێدانی سزا بوو، بەو دووانەیەی حەفت ریکۆردی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی شکاند. …