كەركووك-KDP.info- سەرۆكی لقی كەركووكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان گوتی، لە كەركووك بە فەرمانی پارێزگار تەنانەت رێگە نادرێت لەبارەی كەشوهەواشەوە لێدوان بۆ میدیای كوردی بدرێت و، هیچ میدیایەكی كوردییش نییە چوار پێشێلكاریی بەرامبەر نەكرابێت، بۆیە دۆخی رۆژنامەنووسانی كەركووك زۆر خراپە.
مەهدی زریان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، دۆخی رۆژنامەنووسانی كەركووك زۆر خراپە و بە هەموو جۆرێك پێشێلكارییان بەرامبەر دەكرێت، جا چ لێدان و بردنی كەلوپەل بێت یاخود قەدەغەكردنی دەزگا ئیدارییەكان بەوەی كە نابێ لێدوان بۆ میدیای كوردی بدرێت، بۆیە بە هەموو جۆرێك پێشێلكاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسانی كورد لە كەركووك دەكرێت.
زریان گوتیشی، تەنیا لە ماوەیەكی كەمی ڕابردوودا زیاتر لە 20 پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنووسانی كورد كراوە و پارێزگاری كەركووكیش نووسراوێكی بۆ هەموو دەزگا ئیدارییەكان ناردووە، كە بە هیچ جۆرێك لێدوان نەدەن بە تایبەت بۆ میدیای كوردی و لێدوانی لە دەزگاكان قەدەغە كردووە، تەنانەت رۆژنامەنووسێكی كورد لەبارەی كەشوهەواوە داوای لێدوانی كردووە، لێدوانیان بۆ نەداوە.
بڵند ئیبراهیم