یاریگا – هەرچەندە تاوەکوو ئێستا ڤۆیچێخ چێزنی یاری نەکردووە، بەڵام بارسیلۆنا بڕیاریداوە گرێبەستی ئەو گۆڵپارێزە پۆڵەندییە درێژبکاتەوە. یەکێک لەو بابەتانەی کە بارسێلۆنا بۆ وەرزی داهاتوو کاری لەسەر دەکات، پێگەی گۆڵپارێزە. ئەمە شتێکی سادە نییە چونکە چەندین بابەت هەیە کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت. یەکەمیان چاکبوونەوەی مارک ئەندرێ تێرشتیگنە. ئەمە بابەتی سەرەکییە. گومانی تێدا نییە کە دەتوانێت …