سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە سیاسەتوانی عێراقی ئەلشەریف عەلی بن حوسێن دەکات

دوا نوێکردنەوە: 2020-05-09 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هه‌ولێر -KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2020/5/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە سیاسەتوانی عێراقی ئەلشەریف عەلی بن حوسێن کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکیەوە شازادە نەعیمە کە کچی شا عەلی (شای حیجاز)ە. 

سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی دەربڕی و هیوای خواست خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.