بەرپرسانی هەرێمی سومی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا رایانگەیاند لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیادا بۆ سەر شاری سومی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دوو کەس کوژراون و 12 کەسی دیکەش بریندار بوون. پۆلیسی نیشتیمانی ئۆکرانیا وتی بەهۆی هێرشەکەوە دوانزە بینای نیشتەجێبوون و چوار خانوو و دووکانێک و سێ ئوتومبێل زیانییان پێگەیشتووە. فەرمانڕەوای هەرێمی سومی ڤلۆدیمیر ئارتیوخ وتی هێزەکانی ڕووسیا هێرشەکەیان لە ناوچەیەکی قەرەباڵغی شارەکەدا ئەنجام داوە. وتی " ئەم چەکە بە تایبەتی بۆ خەڵک کوشتن دروستکراوە." ئاماژەی بەوەدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان پارچەیان پێوەبووە. وتیشی " چەکەکان بۆ لە ناوبردنی دامەزراوەیەک نەبوون بەڵکو بۆ کوشتنی خەڵکی زیاتر بوون." ڕووسیا لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بۆردومانی ناوچەکەی کردووە و ژێرخانی هەستیاری هەرێمەکەی کردووەتە ئامانج. شەوی سێشەممە لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا بۆ سەر شارۆچکەی بچووکی هلوخیڤی سومی دوانزە کەس کوژراون و منداڵێکیش لە نێو کوژراوەکاندا بووە. ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە هێرشێکی موشەکیدا بۆ سەر سومی 11 کەس کوژران و 89 کەسی دیکە برینداربوون. سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا، ڕۆیتەرز