یاریگا – ئەرکان مەنسوڕ دەدرەوشێتەوە و یاریزانانی رانیەش بایکۆتیان شکاند و سەرکەوتنیان تۆمار کرد. لە گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان، رزگاری دوای شکستە گەورە کەی گەڕی رابردوو بەرامبەر دەربەندیخان، لە نێو یاریگای خۆی هاوسەنگی بۆ خۆی گەڕاندەوە و بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە سیروانی نوێی بردەوە و ئیبراهیم ئۆلواسی یاریزانی پیشەگەر تاکە گۆڵەکەی تۆمار کرد. …