هەزاران کەس لە فەرەنسا دژی ژنکوژی و توندوتیژی سێکسی خۆپیشاندان دەکەن

دوایین نوێکردنەوە 2024-11-24 19:10:24 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

هەزاران کەس لە پاریس و شارەکانی دیکەی فەڕەنسا خۆپیشاندانییان کرد دژی ژنکوژی و توندوتیژی سێکسی و توندوتیژیی ڕەگەزیی. لە پاریس ژمارەیەکی زۆر لە ژن و پیاوان ڕێپێوانییان کرد و دژایەتی خۆیان بۆ توندوتیژیی ڕەگەزیی دەربڕی و داکۆکییان لە مافە ژنانەییەکانی ژنان کرد. خۆپیشاندەران هاوسۆزی خۆیان بۆ گیسیلی پێلیکۆتیش دەربڕی. پێلیکۆت لەلایەن هاوسەرەکەی پێشوویی و دەیان پیاوی دیکەوە لە فەڕەنسا چەندین جار دەرمان خواردوو کراوە و دواتر بە بێهۆشی دەستدرێژیی سێکسییان کردووەتە سەری. هاوسەرەکەی و دەیان کەسی دیکە دادگایی دەکرێن و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت. مایلی نوای نوێنەری بزوتنەوەی ' هەموومان ' وتی " بە داخەوە هەمووان دەتوانن ببنە ئەنجامدەری توندوتیژی. دەکرێت براکانمان بن. دەکرێت باوکەکانمان بن. دەکرێت هاوکارەکانمان بن. دەکرێت بەڕێوبەرەکانمان بن. ئەوە شۆکێکی گەورەیە بۆ خەڵکەکە." وتی " پێناسەیەکی دیار نیە بۆ ئەو کەسانەی کە دەستدرێژی سێکسی ئەنجام دەدەن و پێناسەیەکی دیاریش نیە بۆ ئەو کەسانەی کە دەبنە قوربانی." ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکان داوایان لە حکومەت کرد خەرجییەکی زیاتر دابین بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیی سێکسی و توندوتیژی ڕەگەزی و هاندان بۆ یەکسانی ڕەگەزیی. سەرچاوە/ AP