یاریگا – هێشتا وەرزە سەخت و دوورودرێژەکەی پرێمەرلیگ نەگەشتووەتە نیوە و دووەم راهێنەر لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە. کۆتاییەکانی مانگی ئۆکتۆبەری رابردوو بوو مانچێستەر یونایتد ئێریک تێن هاخی لە پۆستەکەی دوورخستەوە بەهۆی ئەنجامی خراپەوە کە دوو ساڵ زیاتربوو لەو پۆستەدابوو. ئەمشەوی یانەی لێیستەر سیتی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا جیابوونەوەیان لە ستیڤ کوپەری راهێنەر راگەیاند. We have parted company …