عەلی لاریجانی گەورە ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی لە چاوپێککەوتنێکدا کە لە دەزگای هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاوکراوەتەوە دەڵێت ئێران ئامادەکاری دەکات بۆ " وەڵامدانەوەی " ئیسڕائیل. لە 26 ی مانگی 10 دا فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسڕائیل سێ هێرشییان کردە سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران، ئەوەش چەند هەفتەیەکی کەم دوای ئەوە بوو کە ئێران نزیکەی 200 موشەکی باڵیستیکی ئاڕاستەی ئیسڕائیل کرد. ئێران پێشتر بەڵێنیدابوو وەڵامی هێرشەکانی ئیسڕائیل بداتەوە. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز