یاریگا – روبن ئامۆریم، راهێنەری پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ستایشی ئاستی نوسەیر مەزراوی یاریزانی مەغریبی یانەكەی دەكات. شەوی رابردوو ئیپسویچ تاون لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یونایتدی كرد و یاریەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی گەڕی دوازدەی پرێمەرلیگ. یارییەكەی شەوی رابردوو یەكەم یاری روبن ئامۆریم بوو وەك راهێنەری مانچێستەر یونایتد. …