ژمارەی دانیشتوانی عێراق لە ئەنجامی بەرایی سەرژمێرییەکەدا دەگاتە 45.4 ملیۆن کەس

دوایین نوێکردنەوە 2024-11-25 16:50:23 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

محەممەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە پشتبەستن بە ئەنجامە بەراییەکانی سەرژمێری نیشتمانی، ژمارەی دانیشتووانی عێراق گەیشتووەتە 45.4 ملیۆن کەس. سەرژمێرییەکە لە 20ی مانگی یازدە ئەنجامدرا، یەکەم ڕاپرسیی سەرتاسەری عێراق بوو لە ماوەی زیاتر لە سێ دەیەدا، کە هەنگاوێکی چارەنووسسازە بۆ پلاندانان و پەرەپێدانی داهاتوو. پێش سەرژمێریەکە وەزارەتی پلاندانان ژمارەی دانیشتووانی بە 43 ملیۆن کەس خەمڵاندبوو. دوایین سەرژمێری کە لە ساڵی 1997 ئەنجامدرا، هەرێمی کوردستانی عێراقی نەگرتەوە. سەرچاوە: ڕۆیتەرز