یاریگا – یانەی تۆتنهام گورزێکی کاریگەری بەرکەوت و یاریزانێکی یانەکە دووچاری نەشتەگەری بووە، ئەوەش دوای دوو رۆژ لە سەرکەوتنە گەورەکەیان بەسەر مانچێستەر سیتیدا. شەممەی رابردوو یانە لەندەنیەکە بە ئەنجامی 0-4 لە پاڵەوانی چوار وەشانی رابردووی پرێمەرلیگی بردەوە. بەڵام شیرینی بردنەوەکەی بەبێ قوربانیدان نەبوو کاتێک گۆلێلمۆی گۆڵپارێزی دووچاری پێکان هات لە پاژنەی پێی. گۆڵپارێزە ئیتاڵیەکە لە …