یاریگا – رود ڤان نیستێلڕۆی، یاریدەدەری پێشووی ئێریک تێن هاخ لە مانچێستەر یونایتد، خەریکە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەیەکی پرێمەرلیگ دەگرێتە ئەستۆ. تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، لێستەر سیتی لە دوای دوورخستنەوەی ستیڤ کووپەر، لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی، بەدوای راهێنەرێکدا دەگەڕێت و نیستێلڕۆی، یەکێکە لە بەربژێرەکان. هەرچەندە لە ئەڵمانیا باس لە نزیکبوونەوەی نیستێلڕۆی لە هامبورگ، بەشدار لە خولی …