پڕۆژە یاسایەکی کۆمارییەکان و دیموکراتەکان لە کۆنگرێس چالاکییە تاوانییەکانی حکومەتی ئێران دەکاتە ئامانج

دوایین نوێکردنەوە 2024-11-26 19:30:23 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

پڕۆژە یاسایەکی نوێ لە هەردوو ئەنجومەنەکەی کۆنگرێس، ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی سینات، خراوەتەڕوو و تێیدا مامەڵە لەگەڵ چالاکییە تاوانییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات لەسەر خاکی ئەمەریکا. پڕۆژە یاساکە هانی سزادانی ئەو کەسانە دەدات کە بەشداربوون لە کارە نایاساییەکان لە بری حکومەتی ئێران یاخود لە بری دوژمنەکانی دیکەی ئەمەریکا.   سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا