یاریگا – ئاڵفۆنسۆ دەیڤز، بەرگریکاری بایرن میونشن بۆ ماوەی یەک مانگ ناتوانێت ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت. دەیڤز بەهۆی خواردنەوەی کحوول زیاد لە رێژەی پێویست، لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیا سزادراوە و ناتوانێت شۆفێری بکاتەوە. رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی هەینی، دەیڤز بە ئۆتۆمبێلی لامبۆرگینی ئوروس شۆفێری کردووە و لە کاتی وەستاندنی لەلایەن پۆلیسەوە، ناچارکراوە فوو لە ئامێری دەستنیشانکردنی رێژەی …