یاریگا – شێرکۆ کەریم یاریزانی هەولێر هۆکاری یەکسان بوونەکەیان بەرامبەر نەفتی میسان بۆ لە دەستدانی هەلی ئاسان دەگەڕێنێتەوە. لە گەڕی نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێک لەگەڵ نەفتی میسان یەکسان بوو، هەرچەندە گێمی یەکەم هەولێر بە گۆڵێک پێشکەوت بەڵام نەفتی میسان لە خولەکی 100ـی زیادکراوی یارییەکە گۆڵی یەکسانیان تۆمار کردەوە. …