یانهى بارسێلۆنا-ى ئیسپانیا بەدوای هێرشبەرێکی نوێدا دەگەڕێت کە بتوانێت له ئایندهدا ببێتە نیشانه و ژمارهیهكى گەورەى یانهكهى و شوێنى رۆبێرت لیڤاندۆڤسكى هێرشبهرى پۆڵهندى بگرێتهوه. به پێى رۆژنامهى ئیستادیۆ دیپۆرتیڤۆ-ى ئیسپانیا، یانهى بارسێلۆنا بڕیاریداوە لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان له هاوینی داهاتوودا هێڵى پێشهوهى بەهێزتر بکات، لەنێو ئەو بژاردانەی کە بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی یانەکە لێی دەکۆڵنەوە، عومەر مهرموش-ی …