دەزگای فریاکەوتنی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە ناسراون بە کڵاو سپییەکان ڕۆژی دووشەممە وتی سێ هاووڵاتی سڤیل لە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیادا بۆ سەر نەخۆشخانەکان لە ئیدلیب کوژراون، ئەمە لە کاتێکدا کە شەڕەکەی نێوان حکومەتی سوریا و گروپە چەکدارییە ئۆپۆزسیۆنەکان تا دێت زیاتر دەبێت. دەزگاکە وتیشی دووان لەو سێ کەسەی کە گیانییان لە دەستداوە دوای ئەوە بووە کە ئامێرەکانییان لە یەکەی چاودێری ورددا لە نەخۆشخانەکە کوژاونەتەوە. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز