کۆشکی سپی: "بایدن بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ کوڕەکەی بە ئامانجی پاراستنی لە نەیارە سیاسییەکانی دەرکردووە"

دوایین نوێکردنەوە 2024-12-03 13:15:23 - سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵو

کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن بە ئامانجی "پاراستنی لە نەیارە سیاسییەکانی"، بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ کوڕەکەی، ھەنتەر بایدن کە بە خۆدزینەوە لە باج و کڕینی چەکی بە نایاسایی تۆمەتبارە، دەرکردووە.