یەکلاییبووەوە؛ خلێفی باسی گواستنەوەی سەڵاح بۆ پاریس سانجێرمان دەکات

دوایین نوێکردنەوە 2024-12-04 11:27:06 - سەرچاوە: یاریگا

یاریگا – دۆخی محەمەد سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول تادێت ئاڵۆز دەبێت، ئەستێرە میسڕییەکە دەیەوێت بە زووترین کات، دۆخەکەی یەکلاییببێتەوە. گرێبەستی ئێستای سەڵاح لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت و لە ماوەی رابردوودا، سەڵاح بە ئاشکرا لە میدیاکان گلەیی لە لیڤەرپوول دەکات و چاوەڕێی ئۆفەری نوێی یانەکەی مێرسیسایدە. رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردبووەوە، پاریس سانجێرمان لە نزیکەوە چاودێری دۆخی سەڵاح دەکات و …