مەزڵوم عەبدی لە دێرەزور لێبوردنی گشتی ڕادەگەیەنێت

دوایین نوێکردنەوە 2024-12-08 00:30:24 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک دەڵێت لەگەڵ پێشڕەوی هێزەکانمان لە دێرەزۆر بۆ پاراستنی ناوچەکە لە نێوان گۆڕانکارییە مەیدانییەکان، لێبوردنی گشتی بەبێ جیاوازی لەو ناوچانە ڕادەگەیەنین. عەبدی ڕۆژی شەممە، 7ی مانگی دوازدە لە تۆری فەرمی خۆی لە ئیکس نووسیوێتی " داوا لە هەموو لایەک دەکەین هاوکار بن بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی." فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە کۆتایی نووسینەکەیدا دەشڵێت " دوا لە گەل و عەشیرەتەکان دەکەین بۆ ڕێگریکردن لە ئاژاوەگێڕی و پاراستنی ناوچەکە." هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ڕۆژی هەینی ڕایاندگەیاند لە پێناو پاراستنی گەلەکەیان، هێزەکانیان لە ئەنجوومەنی سەربازی دێرەزور لە شارەکەو و ڕۆژئاوای فورات جێگیر بوون، ئەمەش دوای ئەوەی هێزەکانی حکومەتی سوریا و هاوپەیمانە ئێرانییەکانیانی لە دێرەزور کشانەوە.