خەمیس خەنجەر: "سەردەمی دەسەڵاتی دیکتاتۆری تاوانکار لە سووریا کۆتایی ھات"

دوایین نوێکردنەوە 2024-12-08 17:50:25 - سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵو

سەرۆکی ھاوپەیمانی سەروەریی سوننە لە عێراق، خەمیس خەنجەر ڕایگەیاند کە ئومێد دەکەن ڕووخانی دەسەڵاتی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، ببێتە بە سەرەتایەکی نوێ بەرەو دەوڵەتێک کە باوەڕی بە ھاووڵاتیبوون ھەبێت.