یاریگا – ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول ئامادەبوونی ئالیسن بەیکەری بۆ یارییەکەی ئەمشەوی یانەکەی مێرسیساید بەرامبەر جیڕۆنا لە چامپیۆنزلیگ راگەیاند. گۆڵپارێزی بەڕازیلی بەهۆی پێکانی رانەوە، بۆ ماوەی دوو مانگ لە یارییکردن دابڕا و کوامین کێڵێهێر شوێنیگرتەوە. سڵۆت روونیکردەوە زۆر دڵخۆشین بە گەڕانەوەی ئالیسن، چەندین ساڵە ئاستێکی زۆر سەرنجڕاکێش پێشکەش دەکات. ئاسان نییە شوێنی ئەو پڕبکرێتەوە. کۆوامین …