گروپی ناسراو بە هەیئەت تەحریر ئەلشام کە لە ئێستادا ڕێبەرایەتی ئەو گروپە چەکدارانە دەکات کە دەیانەوێت حوکمڕانی سوریا بکەن، لە نێو لیستی ڕێکخراوە تێرۆرستییەکانی چەندین وڵاتدایە. هەروەها ژمارەیەک لەو گروپانە بە توندڕەوی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناسراون. ڕابردووی ئەم گروپانە وڵاتانی دراوسێی نیگەران کردووە، لەوانە عێراق کە وەک هەندێک لە شارەزایان دەڵێن لایەنە شیعەکانی حوکمڕانی وڵاتەکە دەکەن ترسیان لەوەیە ئەم گروپانە کە پێشتر بەشێک بوون یان هاوسۆز بوون لەگەڵ ئەو گروپانەی لە عێراق نائارامییان ناوەتەوە، ببنە پشت و پەنا بۆ چەکدارانی یاخیبووی سووننە. لە لوبنانیش وەک دەڵێن نیگەرانییەکان هیچیان لەوانەی عێراق کەمتر نییە بەهۆی بیروباوەڕی ئەو گروپانە. لە سنوری باشوری ڕۆژئاوای سوریاش، ئیسرائیل نیگەرانە لەوەی ئەم گروپانە لە دوا ڕۆژدا ببنە جێی مەترسی بۆ سەر ئیسرائیل، بەو پێـیەی هەڵوێستێکی دژ بە ئیسرائلیان هەیە. دەپرسین: ڕابردوو هەیئەت تەحریر ئەلشام و گروپەکانی هاوپەیمانی چۆن بووە؟ بۆچی هەیئەت تەحریر ئەلشام خراوەتە لیستی گروپە تێرۆرستییەکانی ژمارەیەک وڵاتەوە؟ هەتا چەند نیگەرانییەکانی ئەو وڵاتانە لە شوێنی خۆیانن؟ ئایە ئەو گروپانە دەتوانن دەستبەرداری بیروباوەڕی توندڕەوی ببن و نیگەرانییەکانی وڵاتان بڕەوێننەوە؟ لەبەشی کوردی دەنگی ئەمەریکاوە، لەبابەتی ڕۆژی بەشی کوردی تاوتوێی پرسی نیگەرانی وڵاتانی دراوسێی سوریا لە گۆڕانکارییەکانی ناو ئەو وڵاتە، دەکەین، بەمیوانداری بەڕێزان: پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر پەروێز ڕەحیم قادر، شارەزای ئاسایشی نێودەوڵەتی و مامۆستای زانکۆ. شێروان شەمێرانی، توێژەر و نوسەر و چاودێری سیاسی مامۆستا حسێن ڕابی، شیکەرەوەی سیاسی و مامۆستای زانکۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر پەروێز ڕەحیم ئەو مامەڵەیەی تەحریری شام دەیکات، بەشێکی پەیامە بۆ دەرەوە کەبەجیهانی دەرەوە بڵێ، ئێمە ئەو گروپە توندڕەوە تیرۆریستییە جیهادییە سەلەفیە نین هاوشێوەی(القاعیدە و داعش) بەڵکو گروپێکی نیشتمانین،هۆکارێکی تری ئەو مامەڵەیە،ڕەوینەوەی ترسە لای خەڵکی ناوخۆی سوریا هەتا خۆیان وەک ئەڵتەرناتیڤ و ئۆپۆزسیۆنی سوریا پیشان بدەن،بەشێکی تری ئەو مامەڵەیەی تەحریری شام بۆ دڵنیایی دان بوو بە سوپای سوریا تاشەڕییان نەکەن و خۆیان ڕادەست بکەن،واتە هۆکاری دەرەکی ناوخۆیی کە هەم لەدەرەوە وە هەم لەناوخۆدا پێویستیان بەدانپێدانانە، بەڵام ئەوەی لە داهاتوودا چی دەبێت، ئەبێت تۆزێک بەگومانەوە سەیری بکەین. ئەو وڵاتانە ئەگەر بیانەوێ و بەرژەوەندییان بخوازێت لانی کەم بۆ ماوەیەکیش بێت تایەکلایی بونەوەی ئێران، مامەڵە لەگەڵ گروپەکانی (تەحریری شام)دەکەن بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کەلەلیستی تیرۆردان،بەڵام ئەوەی بوترێت وڵاتان متمانە بە(تەحریر الشام)دەکەن، ئەمە کەمێک زەحمەتە، دەکەوێتە سەر ڕەفتاری گروپەکە خۆیان. دەبێت بەجۆرێک لە گومانەوە بڕوانین، ئێمەی کورد دەبێت بزانین چیمان دەوێت لەم هاوکێشەیە، نەبێتە هۆی ئەوەی گروپی تیرۆریستی تر دروست ببێت و ئەزمونی ڕۆژئاوای کوردستان بکەوێتە مەترسیەوە کورد بەدۆڕاو لەم دەرفەتە بێتەدەرەوە، کورد متمانەی بەگروپەکانی(تەحریری شام)نەکردووە تائێستا بەڵکو سیاسەتێکی عاقڵانەی گرتۆتەبەر کە لەبەرەی ئەمەریکایە،بەهێزێکی ڕێکخراو و شەڕکەری دژ بەداعش دەناسرێت. دەربارەی ئەوەی (تەحریر شام)وتیان نیازی هێرشکردنە سەر کوردمان نیە، جارێ نازانرێت دەبێت بەگومانەوە سەیرییان بکەین، بەڵام ئەوەی هەیە(تەحریری شام)ئەگەر بزانن پشتیوانی ئەمەریکا نامێنێ بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ئەوا دڵنیابن (تەحریر الشام) یەک چرکە سات بەفیڕۆ نادات و هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوا، چونکە پاڵپشتی تورکیاشییان هەیە، کورد لەناوچەکە بەتایبەت لە ڕۆژئاوا لەتەنیاییەکی ستراتیژیدایە، شێروان شەمێرانی جگە لەئەردەن کە سنوری داخستووە، وە جگە لە عێراق، تائێستا هیچ وڵاتێک نیگەرانی و ترسی لەئازادکردنی سوریا نەبووە، تەنها ترسەکە لەئەگەری تێکچوونی دۆخی سوریایە، ترسی عێراقیش لەو دۆخەی لە سوریا ڕویداوە ترسێکی شوناسی ئاینی و مەزهەبیە، چونکە لە ١٠ ساڵی ڕابردوو،عێراقییەکان و شیعە خوێنی خۆیان ڕشت تا ڕژێمەکەی ئەسەد نەکەوێ، سەبارەت بەبونی(ئەحمەد الشرع)لە لیستی تیرۆردا،نەخێر ڕاستە ناوی گروپەکانی ئەوکات هاتووە لە بڕیارەکەی ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بەدۆخی سوریا،کە گروپی جەبهەی نوسرە ئەوکات ئەحمەد الشرع سەرۆکی بوو پاش ئەو بڕیارە کەتەنها ناوی گروپەکەی تێدا بوو نەک ناوی خۆی، بۆیە ناوی بەرەی نوسرەی گۆڕی وەشەڕی لەگەڵ داعش کرد و سەرکردەکەیانی کوشت،ئەحمەد الشەرع لەوە تێگەیشتووە بوونی هێز بەتەنها بەس نیە بەڵکو پێویستی بەدانپێدانان و لایەنی نێودەوڵەتیشە،هەتا لەدیدارەکەی لەگەڵ سی ئێن ئێن وتی، ئێمە ئامادەین لە سوریای داهاتوو بوونی بنکەی سەربازی ئەمەریکا لەسوریا لەچوارچێوەی یاسا ڕێک بخەین،واتە ئەحمەد الشرع هەتا ئەوێش ڕۆیشتووە،ئەحمەد الشرع بەشێکە لە ڕووداوەکان نەک هەمووی ئەوەی دۆخی سوریا یەکلایی دەکاتەوە فاکتەری نێودەوڵەتییە، ئەو مامەڵەیەی (تەحریری شام )دەیکات لە بەردەوام بوونی دامودەزگاکانی دەوڵەت، مامەڵەیەکی باشە دوورە لەو جۆرە بیرکردنەوانەی کەهەندێک ڕەنگە بەجۆرێکی تر وەک مەترسی بیر لە(تەحریری شام)بکەنەوە.ئێمە دەبێت ئەوە بزانین کە ئەوەی لە سوریا ڕوویدا حاڵەتێکی نێودەوڵەتییە،بەسەرۆکایەتی تورکیا،بەهەماهەنگی ئەمەریکا، بەڕازی بوونی ڕوسیا و بەئاگاداری ئیسڕائیل و بەریتانیا بوو. ئەگەر پێمان وابێت یابمانەوێت کە کورد ببێت بەفیدراڵی لەسوریا من بەدوری دەزانم،ئەوپەڕی ئۆتۆنۆمی بدرێتێ، هەموو دەوڵەتەکان بەئەنجومەنی ئاسایش هیچییان ئاماژەیان بەوەنەداوە کە کوردی سوریا دەبێتە دەوڵەت یا فیدراڵی یاخود لەناودەچێت نەخێر جەخت لەسەر پاراستنی مافی پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینەجیاوازەکان دەکەنەوە، ئێمە خۆمان لە کوردستانی باشور بەو هەموو دۆستەوە ڕیفراندۆمییان پێ قبوڵ نەکرا بگرە شتێک لە فیدراڵیشییان بۆ کەمکردینەوە چجای ئەوەی ئێستا چاوەڕێ بین کەکورد لە ڕۆژئاوا ببێتە دەوڵەت یا فیدراڵی لەم دۆخەدا. هەرگیز قەسەدە ناتوانێت پشت بەئەمەریکا ببەستێت دژی تورکیا لە داڕشتنی داهاتووی سوریا،دەبێت(قەسەدە)هەمان سیاسەتی باشوری کوردستان دووبارە بکاتەوە کە باشور لەبەرامبەر ئێران دەیکرد،دەبێت کوردی ڕۆژئاواش بەوشێوەیە لەگەڵ تورکیا مامەڵە بکەن،ئەگەر قەسەدە دژایەتی سوریای نوێ و (تەحریری شام بکات)هیچ گومانم نیە کە هێرش دەکرێتە سەر ڕژئاوا هەرچەندە نیەت نابینم کە قەسەدە دژایەتی تەحریری شام و سوریای نوێ بکات،دەکرێت لە هەولێرەوە لە پشتی پەردەوە دیالۆگێک دروستبکرێت لە نێوان مەزڵوم عەبدی و تورکیا بۆ ئەوەی مەزڵوم عەبدی وەڵامی پرسیارەکانی تورکیا بداتەوە. مامۆستا حسێن ڕابی وەک کوردێک سەیری دۆخی سوریا و گروپەکانی (تەحریر ئلشام)دەکەم، بەڕاستی نیگەرانم، چونکە ئێمەی کورد ئەزمونمان لەگەڵ ئەم گروپانە هەیە، ئەم گروپانە، گروپی ئیسلامی زۆر توندڕەون،ئەوان(تەحریمی شام) باوەڕییان بەنەتەوەی تر نیە باوەڕییان بەئومەتی ئیسلامی هەیە کەلای ئەوان عەرەبن نەک کورد یا نەتەوەیەکی تر، بانگەشەکانی تەحریری شام کەهێڕش ناکەنە سەر کورد، پیشئنی ئەوە دەدات کە دیزاینێکی زۆر زیرەک لەپشت ئەم گروپەوەیە، کەزۆر لە حاڵەتی تاڵیبان دەچێت لە ئەفغانستان،واتە ثەحریری شام ڕێک تاڵیبانە بەڵام بەناوی جیاواز ئەگەرنا هەمان بەرنامە و بیرکردنەوەی هەیە بۆ داهاتوو مەترسیدار و توندڕەون)بەسەرنجدان لەوەی چۆن تاڵیبان بەڕێککەوتنی ئەمەریکا و پاکستان هات و سەرەتا خۆی وا پیشان دا کەبڕوای بەئازادی و خوێندنی ژنان هەیە، بەڵام بینیمان تەنانەت بەشی خزمەتی خانمان و خوێندنی مامانیشی داخست، ئەوەی دەبینرێت کە تورکیا و پاکسانیش لەیەک دەچن، تەحریری شامیش بەڕێککەوتنی پێش وەختەی تورکیا و ئەمەریکا و ڕووسیا هاتۆتەوە، بۆیە ئەم گروپە(تەحریر الشام)تەواو لە تاڵیبان دەچێت، وە تورکیاش نایەوێت سوریایەکی دیموکراسی و یەکگرتوو هەبێت، بوونی گروپێکی تیرۆریستی وەک(تەحریر الشام)لەبەرژەوەندی تورکیایە چونکە ئەم گروپە هەمان گروپی پێشووە و هەمان بیرکردنەوەی پێشووی هەیە،جارێ ناشزانرێ سوریا چی لێ بەسەردێت بەڵام ئەوەی بوترێت سوریا دەبێتە سوریایەکی یەکگرتوو لەداهاتوو زیاتر لە خەون دەچێت، لەخەون دەچێت پێمان وابێت ئەو گروپە سوریای داهاتوو دەکات یا ڕادەستی دیموکراتیەتی دەکات،هەر سیستمێک تورکیا لەپشتی بێت کەئێستا لە پشتی(تەحریر شامە)دەبێت دڵنیابین کە لەلیبیا و سۆماڵ باشتری لدروست نابەت کە هەردوو سیستمەکە تورکیا دەستی لە دروستبوونی هەبووە، چونکە بوونی سوریایەکی یەکگرتووی بەهێزی خاوەن سوپا لەداهاتوودا، لەبەرژەوەندی تو