یاریگا – نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەبێ ئامادەبوونی چوار یاریزانی کە یەکێکیان گۆڵپارێزی سەرەکیە رووبەرووی نەفتی میسان دەبێتەوە. لە گەڕی 11ـەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، چوارشەممە ( 11ـی دیسێمبەری 2024 ) کاتژمێر 2:30ـی دوای نیوەڕۆ، نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر نەفتی میسان یاریی دەکات. لە مێژوودا نەورۆز و نەفتی میسان حەفت یاریی فەرمیان بەرامبەر …