مەسرور بارزانى لەگەڵ شاندە کوردییەکەی بەغداد کۆدەبێتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک – بەشی هەواڵ   بڕیارە ئەمڕۆ دوو شه‌ممه‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئەو شاندەی حكومه‌ت كۆببێتەوە، كە ھەفتەی ڕابردوو سەردانی بەغدادی كردبوو.   ئامانج لەم کۆبوونەوەیە، باسکردنی ئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندە کوردییەکەیە لەگەڵ بەرپرسانی عیراق.   شاندە کوردییەکە لەماوەى ڕابردوودا چەنجارێک بەسەرۆکایەتى قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدادی کرد و لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی عیراقی کۆبوونەوە.