لە سووریا ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ ناسینەوەی ئەو بەندکراوانەی کە لە گرتووخانەکانی ئەسەد-دا کوژراون

دوایین نوێکردنەوە 2024-12-12 11:05:22 - سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵو

دوای بڵاکردنەوەی وێنەی تەرمی ئەو بەندکراوانەی کە لە گرتووخانەکانی ڕ‌ژێمی ڕووخاوی سووریا، بەشار ئەسەد-دا بەھۆی ئەشکەنجەدانەوە کوژراون، ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتییان لە بەردەم نەخۆشخانەی موجتەھید لە دیمەشق گردبوونەوە.