سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا کییەر ستارمەر ڕۆژی هەینی وتی سوریا پێویستی بە " حکومەتێکی متمانەپێکراو و گشتگیر " هەیە کە " تائیفی نەبێت." وتەبێژی ستارمەر وتی " لە تاوتوێکردنی دۆخی سوریادا، سەرۆک وەزیر وتوویەتی ڕووخانی ڕژێمە دڕندەکەی ئەسەد دەبێت پێشوازی لێبکرێت، بەڵام دەبێت وریا بین سەبارەت بەوەی کە دواتر دێت." ئەوەش دوای ئەوەی ستارمەر بەشداری لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا کرد لەگەڵ سەرکردەکانی دیکەی وڵاتانی کۆمەڵەی حەوتدا. وتەبێژەکە وتی " سەرجەم سەرکردەکان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی دەبێت لە ماوەی گواستنەوەی دەسەڵاتدا لە داهاتوودا ڕێز لە یەکپارچەیی و سەربەخۆیی و سەروەری خاکی سوریا بگیردرێت." سەرچاوە/ ڕۆیتەرز