وەزیری بەرگری ئیسڕائیل ئیسڕائیل کاتز دەڵێت مەترسییەکانی سوریا بۆ سەر ئیسڕائیل هێشتا ماون سەرەڕای تۆنە مامناوەندەکانی سەرکردەکانی یاخیبووان کە بەشار ئەسەدییان لەسەر دەسەڵات دوورخستەوە. ئەمەش لە نێوەند جموجۆڵە سەربازییەکانی ئیسڕائیلدا بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ئەو مەترسیانە. کاتز وتی " مەترسییەکانی سەر وڵاتەکە هێشتا ماون و پێشهاتەکانی ئەمدواییانە لە سوریا هێزی ئەو مەترسییە زیاتر دەکەن، سەرەڕای ئەو وێنە مامناوەندەی کە سەرکردەکانی یاخیبووەکان بانگەشەی بۆ دەکەن و دەڵێن نوێنەرایەتی ئەوە دەکەن." سەرکردەی گروپی تەحریر شام کە سەرکردایەتی گروپەکانی کرد بۆ دوورخستنەوەی ئەسەد، ئەحمەد ئەلشەرا، وتی ئیسڕائیل پاساوی هەڵە دەهێنێتەوە بۆ بیانوو هێنانەوە بۆ هێرشەکانی بۆ سەر سوریا، بەڵام وتیشی کە نایەوێت بچێتە ململانێی نوێوە لە کاتێکدا کە وڵاتەکە سەنگ دەخاتە سەر ئاوەدانکردنەوە. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز