ئەسەد دەڵێت لە 8 ی مانگی دوانزەدا لە بنکەی حمیمیمەوە لە سوریاوە ڕۆیشتووە بۆ مۆسکۆ

دوایین نوێکردنەوە 2024-12-16 17:38:01 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

ڕۆژی دووشەممە بەشار ئەسەدی سوریا وتی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 8 ی مانگی 12 لە بنکەی ئاسمانی حمیمیمەوە لە سوریاوە گواستراوەتەوە بۆ ڕووسیا، لە کاتێکدا کە ڕووبەڕووی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئەو بەیانییە دیمەشقی جێهێشتووە لە کاتێکدا کە یاخیبووەکان نزیک بوونەتەوە لە دیمەشق. لێدوانەکەی ئەسەد، کە لە کەناڵی تێلیگرامی سەرۆکایەتی سوریاوە بڵاوکراوەتەوە و بەروارەکەی ئەمڕۆیە لە مۆسکۆوە، یەکەمین لێدوانی ئەسەد بوو لە دوای ئەوەی زیاتر لە هەفتەیەک لەمەوبەر ڕژێمەکەی لە سوریا لەلایەن یاخیبووەکانەوە ڕووخێندرا. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز