KDP.info- هه‌ردوو ده‌روازه‌ی بازرگانیی شۆشمێ_ته‌وێڵه و پشته له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ن، به‌ڵام له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگی سلێمانییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، حكوومه‌تی خۆجێیی هه‌ڵه‌بجه‌ش یادداشتیان بۆ حكوومه‌ت به‌رز كردووهتهوهکە هه‌ردوو ده‌روازه بازرگانییه‌كه بخرێنه‌وه سه‌ر پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "نزیكه‌ی ١٠ مانگه فه‌رمانی كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگی هه‌ڵه‌بجه ده‌رچووه، به‌ڵام هیچ كارمهندێکی بۆ دانهمهزرێنداراوه و ئێستاش كه‌س دانامه‌زرێندرێت".
ئازاد تۆفیق زیاتر ده‌ڵێ: "یادداشتمان بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رز كردووه‌ته‌وه فه‌رمانبه‌ر بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگی هه‌ڵه‌بجه دابمه‌زرێنێت و هه‌ردوو ده‌روازه‌ی بازرگانیی شۆشمێ_ته‌وێڵه و پشتە بخرێنه‌وه سه‌ر هه‌ڵه‌بجه، بینای فه‌رمانگه‌ی گومرك ته‌واو بووه".
پارێزگاری هەڵەبجە ده‌ڵێ: "تاوه‌كو ئێستاش له سلێمانییه‌وه سه‌رپه‌رشتیی گومرگی هه‌ردوو ده‌روازه بازرگانییه‌كه ده‌كرێت، ئه‌و دوو ده‌روازه‌یه بخرێنه‌وه سه‌ر هه‌ڵه‌بجه له ڕووی ئابووری و ئاوهدانكردنهوەوە زۆر گرنگه و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت".
كاوه عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ: "ده‌روازه‌ی بازرگانیی شۆشمێ_ته‌وێڵه و پشته ساڵانه نزیكه‌ی 60 ملیار دینار داهاتیان هه‌یه و پێویسته ئه‌و ده‌روازه بازرگانیانه له سلێمانییه‌وه بخرێنه‌وه سه‌ر هه‌ڵه‌بجه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "وه‌ك پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هه‌وڵه‌كانیان به‌ته‌واوه‌تی ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روازه بازگانییهكانی سنووری هه‌ڵه‌بجه بخرێنه‌وه سه‌ر پارێزگاكه‌مان، هه‌ردوو ده‌روازه‌كه له سنووری پارێزگاكهمانن لەگه‌ڵ دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ر بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌وه زۆر ئاسانه کە ئه‌و ده‌روازه بازرگانیانه بخرێنه‌وه سه‌ر هه‌ڵه‌بجه."
عه‌زیز ڕه‌سووڵ