یەکلاییبووەوە؛ وۆڵڤز راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

دوایین نوێکردنەوە 2024-12-17 14:27:06 - سەرچاوە: یاریگا

یاریگا – وۆڵڤز لەگەڵ ڤیتۆر پێرێیرا رێکەوت و دەبێتە شوێنگرەوەی گاری ئۆنیڵ. فێرێیرا ئێستا راهێنەری شەبابی سعوودییە و یانە ئینگلیزییەکە ئامادەیە، بڕی 800 هەزار پاوەند وەکو قەرەبوو بداتە یانە سعوودییەکە. تۆڕی وەرزشی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، پێرێیرا و وۆلڤز لەسەر مەرجەکانی کەسی رێککەوتوون و پێشبینی دەکرێت، گرێبەستێک بۆ ماوەی یەک ساڵ و نیو لەگەڵ گوورگەکان واژۆ بکات. …