یاریگا – ئوسامە رەشید دوای 74 رۆژ دەگەڕێتەوە و ئەمڕۆ ئێوارە لە یاریی بەرامبەر سامەڕا ئامادە دەبێت. تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، ئوسامە رەشید ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی عێراق و یانەی هەولێر بە تەواوەتی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و دوای زیاتر لە دوو مانگ دابڕانی، ئەمڕۆ ئێوارە دەگەڕێتەوە سەر لاکێشەی سەوز و بۆ یاریی بەرامبەر سامەڕا لە جامی عێراق …