وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند شاندێکی دیبلۆماتی فەڕەنسا ڕەوانەی دیمەشق کران و لەگەڵ نوێنەرانی دەسەڵاتی گواستنەوەیی سوریادا کۆبوونەوە. وتیشی شاندەکە داوایان لێکردوون گشتگیر بن لە پڕۆسەی گواستنەوەی سیاسیی دەسەڵاتدا. وەزارەتەکە وتی پاریس تاوتوێی پرسی ئاسایشیش دەکات، بە تایبەتی شەڕی دژ بە ڕێکخراوی داعش و گروپە تیرۆریستییەکانی دیکە. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز