خێزانەکان لە سوریا ترسیان لەوە هەیە بێسەروشوێن بووەکان لە ژیاندا نەمابن

دوایین نوێکردنەوە 2024-12-17 20:40:23 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

لە دەرەوەی نەخۆشخانەی موجتەهیددا لە دیمەشق، خێزانەکان سەیری وێنەکانی سەر دیوارەکان دەکەن. وێنەکان وێنەی لاشەی قوربانییانی زیندانەکانن، بەهۆی ئەشکەنجەدانی چەندین ساڵەوە گیانییان لە دەستداوە. هەمووان دەگەڕێن بە دوای ئازیزانییاندا، زۆربەیان هیچییان دەستناکەوێت و دەگەڕێنەوە. ژنێک لە کاتێکدا کە لە دیوارەکە دووردەکەوێتەوە دەگری و هاوار دەکات " ئەمەت دەزانی، هەمیشە دەتزانی. هیچ شتێکیشت نەکرد." خەڵکەکە بێدەنگ بوون، دواتر پیاوێک وتی " دوای مردنی خودا حەقی دەستێنێت." ژنەکە وتی " چی خودایەک؟ باوەڕم بە خودا نیە." تۆڕی مافەکانی مرۆڤی سوریا دەڵێت نزیکەی 100,000 کەس لە سیستمی زیندانی سوریادا بێسەروشوێنن کە ئێستا سیستمەکە کوژاوەتەوە و ئیش ناکات. بەڵام دانیشتوان دەڵێن ژمارە ڕاستەقینەکە زیاترە. هۆکاری باوی دەستگیرکردنەکان لە سەردانی حکومەتەکەی بەشار ئەسەددا ڕەخنەگرتن بووە لە ڕژێمەکە. زۆربەی خەڵکەکە لە دیمەشق کەسێکیان هەیە کە بێسەروشوێن بووبێت. لە کاتێکیشدا کە گۆڕی بە کۆمەڵی زیاتر دەدۆزرێنەوە، هیواکان بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنبووەکان خەریکە نامێنن. پیاوێک لە دەرەوەی نانەواخانەیەک لە دیمەشق وتی " هەر خێزانێک لە دیمەشق کەسێکی هەیە کە بێسەروشوێن بووە." لە مزگەوتێکی ژنێک وتی یەکێکە لەو کەسانەی کە شانسییان هەبووە و کەسی نیە لە دەستی دابێت. بەڵام هاوسەرەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵ لە زینداندا بووە، کوڕەزاکەشی بێسەروشوێنە. سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا