شارەوانیی هەولێر ڕێنمایی بۆ تاپۆكردنی زەوییە زێدەڕۆكان دەردەكات

دوایین نوێکردنەوە 2020-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info-  سەرۆكی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، كۆمەڵێك ڕێنمایی بۆ تاپۆكردنی زەوییە زێدەڕۆكان دەركراون و بەپێی ئەو ڕێنماییانەش زەوی و خانووە زێدەڕۆکان تاپۆ دەكرێن و، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و كەمئەندامان له‌ ئیلتیزاماتی دارایی ده‌به‌خشرێن.

عەبدولواحید ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "به‌پێی یاسای ژماره‌ 3ی ساڵی 2019، سه‌رجه‌م ئه‌م خانوانه‌ی كه‌ به‌ زێده‌ڕۆیی دروست كراون، تاپۆ ده‌كرێن، به ‌مه‌رجێك کە ئه‌و خانووه‌ زیاده‌ڕۆیانه‌ له‌ پێش ئاداری ساڵی 2018 دروست كرابێتن ".

ئەحمەد گوتیشی: "نرخی ڕووبه‌ری زیاده‌ڕۆكان ده‌گۆڕێت، بۆ نموونه‌ له‌ سه‌نته‌ری پارێزگا تاوه‌كو ڕووبه‌ری200 مه‌تر نرخی مه‌ترێك 15 بۆ 30 هه‌زار دینار ده‌بێت و له‌م ڕووبه‌ره‌ زیاتر بێت به‌ نرخی 100%ی بازاڕ ده‌بێت".

دەشڵێ: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند پێك ده‌هێندرێن له‌ سه‌رۆكی یه‌كه‌ ئیداریه‌كانی پارێزگاكان، به ‌ئه‌ندامیه‌تیی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری وه‌زاره‌تەکانی شاره‌وانی و دارایی و داد، به‌ڵام بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كه‌مئه‌ندامان له‌ ئیلتیزاماتی دارایی ده‌به‌خشرێن."

سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر ڕایشیگه‌یاند: "نابێت ئه‌م زێده‌ڕۆیییانه‌ له‌سه‌ر زه‌ویی پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وییه‌كان بێت."

بڵند ئیبراهیم