بەدواداچوونی یاریگا؛ شێوازی ئاهەنگگێڕانەکەی یۆکێرێش لەنێو یاریزانانی خولی نایابی کوردستان بەربڵاوترینە

دوایین نوێکردنەوە 2024-12-18 16:00:06 - سەرچاوە: یاریگا

یاریگا – بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگا شێوازی ئاهەنگگێڕانی ڤیکتۆر یۆکێرێش هێرشبەری سویدی یانەی سپۆرتینگ لیسبۆن لە خولی نایابی کوردستان بەربڵاوترین شێوازی ئاهەنگگێڕانە، زۆرترین یاریزانی خولەکە لاسایی هێرشبەرە سویدییەکە دەکەنەوە. هەریەکە لە مستەفا نەجیب (چوارقوڕنە)، یوسف ئەحمەد (زاخۆ)، رێبوار نەجمەدین (برایەتی)، خۆگر کامەران (رانیە)، محەمەد مستەفا (هەندرێن)، ئەیاد دیاری (سیروانی نوێ)، مستەفا سیروان (پیشەسازی)، شەوکەت …