یاریگا – لە بەغدا لە بارەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق تیروپشکی قۆناخی 20ـی جامی عێراق راکێشرا، یانەکانی هەولێر و نەورۆز و پێشمەرگەی سلێمانی وەکو نوێنەری کوردستان بەشدارن و لە دەرەوەی یاریگای خۆیان یاریی دەکەن. یانەکانی زاخۆ و دهۆک لەبەرئەوەی وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە پلەکانی پێشەوە بوون، لە قۆناخی 16 بەشداریی جامی عێراق دەکەن، …