یاریگا – مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، ئێدەرسن خۆسێ دۆس سانتۆسی کردووەتە ئامانج. رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، ئێدەرسنی بەرازیلی و ناوەراستکاری یانەی ئاتالانتای ئیتاڵی یەکێکە لەو یاریزانانەی مانچێستەر یونایتد بە رژدی بیر لە گواستنەوەی دەکاتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان، بەشێک لە کاربەدەستانی شەیتانە سوورەکان بەتەواوی بڕوایان بە تواناکانی یاریزانەکە هەیە، بەڵام هێشتا کۆدەنگییەکی تەواو لەناو …