یاریگا – مانچێستەر سیتی بۆ ماوەی نزیکەی مانگێک لە تواناکانی ئەستێرەیەکی دیکەی بێبەش دەبێت. ماڵپەڕی فەرمی مانچێستەر سیتی بڵاویکردووەتەوە، رووبن دیاز تووشی پێکانی ماسولکەیی بووە، بەو هۆیە بۆ ماوەی سێ تاوەکو چوار هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت. یانە ئینگلیزییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە یاریی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد، دیاز بۆ ماوەی 75 خولەک بە ئازارەوە یاریی کردووە، کەسێکی …