بۆ پشووەکانی سەری ساڵ پێشبینی ھاتنی ٢٠٠ ھەزار گەشتیار بۆ ھەرێم دەکرێت

دوایین نوێکردنەوە 2024-12-24 13:45:16 - سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵو

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم، ئیبراھیم عەبدولمەجید: "پشتبەستن بەو ئامادەکارییانەی کە ھەمانە، پێشبینی دەکەین زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار گەشتیار سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن".