نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا گەیر پێدرسن ڕایگەیاند، دەبێت گرژییەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە نێوان هێزە کوردییەکان و گروپەکانی سەر بە تورکیا، لە ڕووی سیاسییەوە چارەسەر بکرێن، ئەگەرنا مەترسی ئەنجامێکی خراپی بۆ هەموو سوریا دەبێت. دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، شەڕ و پێکدادان لە نێوان گرووپەکانی سەر بە تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات کە ئەمەریکا پشتیوانیان دەکات لە باکوری ڕۆژهەڵات زیادیکردووە. چەکدارانی سوریا لە 9 ی مانگی دوازدە شاری مەنبەجیان لە دەست هێزەکانی سوریای دیموکرات دەرهێنا و ئەگەری هەیە خۆیان ئامادە بکەن بۆ هێرشکردنە سەر شاری سەرەکی کۆبانی یان عەین ئەلعەرەب لەسەر سنووری باکووری تورکیا. پێدرسن گوتیشی "ئەگەر بارودۆخی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بە باشی مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت و بە دروستی چارەسەر نەکرێت، دەشێت ئاماژەیەکی زۆر خراپ بێت بۆ هەموو سوریا. ئاماژەی بەوەشکرد" ئەگەر لێرەدا شکست بهێنین ئەوا دەرەنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە وەک شەپۆلێکی نوێی ئاوارەبوون." سەرچاوە: ڕۆیتەرز