تابلۆكان تایبه‌تن به پێشمه‌رگه و شه‌رڤانان
به‌ڕێوه‌به‌رایەتیی چالاكیی هونه‌ری قوتابخانه و خوێندنگه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه، به دروشمی (پێشمه‌رگه سیمبۆلی نه‌ته‌وه‌یه‌ك) پیشانگای پۆسته‌ری مامۆستایانی كردەوه.
م. ئه‌مجه‌ت جه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری چالاكیی هونه‌ریی قوتابخانه و خوێندنگه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (24|12|2019)، به به‌شداریی (53) مامۆستا، كه سه‌رجه‌میان مامۆستای شێوه‌كاریی قوتابخانه و خوێندنگه‌كانی هه‌ڵه‌بجه بوون، پیشانگەی پۆسته‌ری مامۆستایانمان كرده‌وه و تێیدا (58) تابلۆی ئه‌و مامۆستایانه نمایش كران".
گوتیشی: "ئه‌مساڵ وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ گیانی ئه‌و پێشمه‌رگه و شه‌رڤانانه‌ی، كه بوون به قوربانی بۆ پاراستنی خاكی كوردستان له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان، بڕیارمان دا پیشانگاكه تایبه‌ت بكه‌ین به پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانان".