کاربەدەستانی کازاخستان دەڵێن فڕۆکەیەکی ئیمبرا EMBR3.SA کە لە ئازەربایجانەوە بەرەو ڕووسیا دەڕۆیشت لە نزیک شاری ئاکتاو لە کازاخستان کەوتە خوارەوە و 67 سەرنشین و پێنج ئەندامی دەستەی فڕۆکەکە تێیدا بوون و تەنها 28 کەس ڕزگاریان بووە. هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان دەڵێت فڕۆکەی ئیمبرایر 190 کە ژمارە J2-8243 ی هەیە لە باکووە بەرەو گرۆزنی هەرێمی چیچان ڕۆیشتووە، بەڵام ناچار بووە بە دووری 3 کیلۆمەتر لە شاری ئاکتاو لە کازاخستان بنیشێتەوە. ئاژانسەکانی هەواڵی ڕووسیا ڕایانگەیاند کە فڕۆکەکە بەهۆی تەم و مژەوە لە گرۆزنی ڕێڕەوی خۆی گۆڕیووە. ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕووسیا بڵاویکردەوە، دەسەڵاتدارانی کازاخستان ڕایانگەیاندووە، دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە لە هۆکارە جیاوازەکانی ئەگەری ڕووداوەکە، لەنێویاندا کێشەی تەکنیکی. ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە ... سەرچاوە: ڕۆیتەرز